AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٨ ٢٠:٤٦

سەرۆک کۆماری نوێی ئێران:

ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی بەرەی بەرخۆدان

ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی بەرەی بەرخۆدان

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان نووسی: ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی بەرەی بەرخۆدان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران، لە پەیامێکدا کە ئاراستەی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان کردووە، سپاسی کرد بە بۆنەی پەیامەکەی.

وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە پشتیوانی لە خۆڕاگری خەڵکی ناوچەکە کرد لە دژی ڕژێمی ناشەرعی زایۆنیستی. مەسعوود پزشکیان زیادی کرد: پشتیوانی بەرخۆدان ڕەگ و ڕیشەی لە سیاسەتە بنەڕەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئایدیای ئیمام و ڕێنماییەکانی ڕێبەری دا داکوتاوە و بە هێزەوە بەردەوام دەبێت.

سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ڕایگەیاند کە دڵنیام بزووتنەوەکانی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا ڕێگە نادەن ئەم ڕژێمە درێژە بە سیاسەتی شەڕخوازی و تاوانکاریی خۆی بدات بەرامبەر بە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و گەلانی دیکەی ناوچەکە.

News ID 50852

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha